دانیشتنەكەی ئەمڕۆی نوێنەران و چارەنووسی سەرۆكایەتییەكانی كۆمار و وەزیران

بەپێی ماوە دەستوورییەكان، پێویستە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆكی نوێی كۆماری عێراق هەڵبژێرێت، كارنامەی دانیشتنەكەش بڵاوكراوەتەوە، بەڵام پێناچێت دانیشتنەكە بكرێت.

پێشتر بڕیاردرابوو ئەمڕۆ 2/7، دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجامبدرێت، تا دوو ڕۆژ لەمەوبەر گفتوگۆكان بەردەوام بوون و 25 كاندید كێبڕكێیان دەكرد، بەڵام دوو هەڵوێست لە موقتەدا سەدر و بڕیارێك لە دادگای فیدراڵییەوە پرسەكەی ئاڵۆزتر كرد.

سەدر دوو ڕۆژ لەمەوبەر بڕیاریدا تەواوی گفتوگۆكانی لەگەڵ لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ و هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ڕاگرت، بڕیاریشیدا فراكسیۆنەكەی بەشداریی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار نەكات، هەنگاوێك، كە سەرەڕای ڕەهەندە جیاوازەكانی، بەڵام بۆ هاوپەیمانەكانی، كە پارتی و سوننەكانن، بەتایبەتیش بۆ پارتی، قورس كەوتەوە، بەو پێیەی ئەگەر بە ڕەتكردنەوەی كاندیدەكەشیان نەهاتبێت، بایكۆتكردنی دانیشتنەكە بەنزیكەیی خودی دانیشتنەكەی پەكخست.

دوێنێش دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی ڕێكارەكانی كاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ سەرۆك كۆمار، تا یەكلابوونەوەی دۆسیە و سكاڵاكانی سەری تایبەت بە گەندەڵی و بەهەدەردان.

دوای ئەو پێشهاتانە، زۆربەی فراكسیۆنەكان دانیشتنەكەی ئەمڕۆیان بایكۆتكرد و بەشداریی تێداناكەن.

ئەگەر ئەمڕۆ دانیشتنەكەی نوێنەران ئەنجامنەدرێت و سەرۆك كۆمار هەڵنەبژێردرێت، ماوە دەستوورییەكان پێشێلدەكرێن، سەرۆك كۆماری ئێستای عێراق د. بەرهەم ساڵح لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت.

بەڵام گرفت ئەوەیە، دەستوور هیچ چارەسەرێكی تێدا نییە لەبارەی دروستبوونی “سێیەكی پەكخەر – الثلث المعطل”، واتا ئەو سێیەكەی ئەنجومەنی نوێنەران، كە بەشداریی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆمار ناكات و دەبێتە هۆی پەككەوتنی دانیشتنەكە، بەو پێیەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار پێویستی بە دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانە.

دەستووریش هیچ باسێكی لە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار تێدا نییە، دیار نییە دادگای فیدراڵی لەوبارەیەوە دەتوانێت بڕیارێك بدات یان نا بۆ كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستەكە.

هەموو ئەوانە وادەكات دووبارە دەرگای گفتوگۆ و كۆبوونەوە و ئەگەری گەیشتن بە ڕێككەوتن لەنێوان لایەنەكان بێتەئاراوە، كورد بۆ سەرۆك كۆمار و شیعەكانیش بۆ سەرۆكی حكومەتی نوێ.

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی گەڕانەوەی سەرجەم یاریزانە پێكراوەكانی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

چاڤی بەڵێنی بەهێزبوونەوەی بەرشلۆنە بە هاندەران دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، بە توركیامان راگەیاندووە رۆژی شەممەی داهاتوو هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی…
Total
0
Share