ئامانج ڕەحیم: ئێستا باشترین دەرفەتە بۆ زامنکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان

د. ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نووسینێکدا ڕایگەیاند، دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغداد کە ئەم هەفتەیە دەستپێدەکەنەوە، لە قۆناغێکی هەستیاردان، جەختیکردەوە کە قۆناغی ئێستا گونجاوترین دەرفەتە بۆ زامنکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2027دا.

د. ئامانج ڕەحیم ڕوونی کردەوە، دانوستانەکان هێشتا لە قۆناغی “ڕەشنووس”ی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵیدان، نەک پڕۆژەیاسای پەسەندکراو، چونکە ئەم دەقە تەنیا دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵییەوە دەبێتە پڕۆژەیاسا و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ماددەی (62/دووەم)ـی دەستوور و یاساکانی بەڕێوەبردنی دارایی و ئەنجومەنی نوێنەران، دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەران لە گۆڕینی بڕە داراییەکانی بودجەدا سنووردارە و تەنیا دەتوانێت گواستنەوە و کەمکردنەوە بکات، بەڵام بۆ زیادکردنی خەرجییەکان تەنیا مافی پێشنیاری هەیە.

هاوکات ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە پرسە هەڵپەسێردراوەکان لە قۆناغی ئێستای ڕەشنووسکردندا یەکلاییبکرێنەوە و بۆ قۆناغەکانی دواتر دوا نەخرێن، چونکە دوای پەسەندکردنی پڕۆژەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی و ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، دانوستان و ئەنجامدانی گۆڕانکاری ئاڵۆزتر و دژوارتر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share