ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەیاسای بودجە پڕە لە لوغم و پێویستە وەفدی باڵای هەرێم بە وریایەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکات.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق خراپترینە، پشکی کورد تیایدا نەک %12 نییە، بەڵکو %6ە، خەرجیی کرداری (ئینفاقی فیعلی) لە بودجەدا هێشتا ماوە.
وتیشی، هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک مەرج دەکرێت، تاوەکو پشکی خۆی لە بودجەدا بۆ ڕەوانەبکرێت، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا پڕۆژەیاسای بودجە پڕە لە لوغم و دەبێت بە وریایەوە وەفدی باڵای هەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکات.