بەڕێوبەری ناحیەی هەریر: پێشمەرگەیەک بە دەستڕێژی گولە کوژرا

قوربانییەكە

لە ناحیەی هەریری سەربە قەزای شەقڵاوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو 7ی تشرینی یەکەم، کەسێک بەدەستڕێژی گولە کوژراو، تاوەکو ئێستاش هۆکاری کوشتنەکەی ئاشکرا نەکراوە.

لەوبارەیەوە کاروان کەریم خان، بەڕێوبەری ناحیەی هەریر، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەو ڕوداوە شەوی ڕابردوو ڕویداوە و گەنجێک بە ناوی دیلمان عەبدوڵا بە دەستڕێژی گولە کوژراوە، گەنجەکە دانیشتووی ناحیەکەیە پیشەی پێشمەرگەیە”.

بەڕێوبەری ناحیەی هەریر وتیشی، “ئەو کەسەی تاوانەكەی ئەنجامداوە، هەڵهاتووە بۆیە تاوەکو ئێستا نازانین هۆکاری ڕوداوەکە چییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارین ئێزدییەکان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەدا هاتووە، “لە ساڵڕۆژی…
Total
0
Share