دەستەی دەستپاکی: بە هاوکاری پۆلیسی ئینتەرپوڵ حەمدییە جافمان دەستگیرکرد و گەڕاندمانەوە عێراق

دەستەی دەستپاکیی عێراق بڵاویکردەوە، بە هاوکاری پۆلیسی ئینتەرپوڵ، حەمدییە مەحمود جاف بەڕێوەبەری پێشووی بانکی بازرگانیی عێراقیان لە وڵاتی ئیمارات دەستگیرکردووە و گەڕاندوویانەتەوە.

دەستەی دەستپاکیی عێراق بڵاویکردەوە، لە 1 ی ئایاری رابردوو بە هاوکاریی پۆلیسی ئینتەرپوڵ توانراوە حەمدییە جاف بەڕێوەبەری پێشووی بانکی بازرگانیی عێراق لە وڵاتی ئیمارات دەستگیربکرێت و رادەستی عێراق بکرێتەوە.

حەمدییە جاف، پێشتر بەهۆی 17 دۆسیەی گەندەڵییەوە، بە زیندانیکردن بۆ ماوەی 115 ساڵ سزادرابوو، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی لە دادگا بڕیارەکەی بە شێوەی ئامادەنەبوو بۆ دەرکرابوو.

دەستەی دەستپاکی ئاشکرایکرد، ناوبراو تاوانبارە بە بەهەدەردانی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار لە سامانی گشتی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق: زیاتر لە 583 ژن لە عێراقدا لە چاودێری کۆمەڵایەتیی سوودمەندبوون

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی سودمەندانی یاسای پاراستن و چاودێری…
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی: هاوسەرگیریی دووەم پاساوی جیابوونەوەی ژنی یەکەم نییە و بڕیارەکە هەرێمیش دەگرێتەوە

دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر تانەیەک لە یاسای هاوسەرگیریی دووەم لە هەرێمی کوردستان بڕیاریدا و بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان دەداتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، ڕاگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەڵوێستێكی سیاسی و حزبییە. وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، ڕاگەیەندراوی وەزارەتی…
Total
0
Share