سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی شا خالید لە ڕیاز دەکات و دەڵێت: پشتیوانیمان بۆ سعودیە دووپاتدەکەینەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەتوندی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە شاری ڕیازی پایتەختی سعودیە ئیدانە دەکات و هاوکات، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرکردایەتی، حکومەت و گەلی سعودیە و کەسوکاری قوربانییەکان دەکات.
سەرۆکایەتیی هەرێم پشتیوانیی خۆیشی بۆ سعودیە دووپاتکردەوە و جەخت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکاتەوە.
شەوی ڕابردوو، حوسییەکانی یەمەن بە درۆن هێرشیانکردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە شاری ڕیازی پایتەختی سعودیە و بەهۆیەوە، 12 کەس کوژران و 309 کەسی دیکەش برینداربوون.