بۆ دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری هەنگاوێکی نوێ دەگیرێتەبەر

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی پۆرتاڵێکی حکومەییەوە داواکاریی دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری پێشکەشبکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، لە رایەگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،” ئێستا لینکێکی پۆرتاڵی حکومەتی هەرێم بەردەستە کە بژاردەیەکی نوێی دیکەیە بە فری و پەیوەستە بە مامەڵەی دەرهێنان یاخود نوێکردنەوەی مۆڵەت (گشتی، تایبەت) بەجۆرێک هاوڵاتی دەتوانێت لە ماڵەکەی خۆی یاخود لە شوێنی کارەکەی داواکاری دەرهێنان یاخود نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بکات”.

دەشڵێت، “هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی لینکێکەوە کەداڕێژراوە بەو زانیارییانەی داوادەکرێت بۆ نوێکردنەوەو دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری بکەن، لینکەکە زۆر بەخێرایی دەتوانی لەگەڵی جۆین ببیت لە رێگەی  مۆبایل، ئایپاد و کۆمپیتەر بە زمانی کوردی و بەشێوەیەکی سادە و ساکار زانیارییە کەسییەکانی پەیوەست بە دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری پڕبکەیتەوە و بینێریتەوە بۆ بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی”.

‎هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت:

‎1- ئەم لینکە فرییە و هیچ پارە و رسوماتێکی نییە .

‎2- شۆفێر دەتوانێت ئێستا ئەم لینکە پڕبکاتەوە و لەگەڵ پلان وبەرنامەکانی ژیانی خۆی مامەڵەکەی خۆی رێکخات، واتە شۆفێر ناچار نابێت کە ئەمڕۆ داواکارییەکەی پڕکردووەتەوە سبەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ بکات، دەتوانێت دوو رۆژ یان هەفتەیەکی دیکە یاخود هەرکاتێک کە بۆی دەگونجێت سەردانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بکات، بەڵام دەبێت ئاگاداری بەرواری بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی بێت نەکەوێتە ناو سزاوە.

‎3- شۆفێر وابەستە نییە تەنها بەم لینکەوە بەڵکو بژاردەکانی رابردووی هەر لەپێشە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییەکەی.

‎4- سەرجەم رۆژەکانی هەفتە ئەم لینکە کراوە دەبێت دەتوانرێت سودی لێوەربگیرێت .

لینکی پڕکردنەوەی داواکاریی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری (گشتی، تایبەت).

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share