بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لە بەیانیی ئەمڕۆوە هەرێمی کوردستان کەوتووەتە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و بەهۆیەوە پلەی گەرما بە ڕێژەی 6 بۆ 8 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەوە کاریگەرییەکانی بەرزەپاڵەپەستۆی دەریای سپیی ناوەڕاست ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و سەرەتا ئاسمانی سنووری پارێزگای دهۆک دەبێتە نیمچەهەور، هەروەها لە ڕۆژی پێنجشەممەوە بارانبارین لە پارێزگاکە دەستپێدەکات و بە ڕێژەیەکی کەمتریش دەگاتە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، لە پارێزگای هەولێر نزیکەی 2 ملم، لە سلێمانی نزیکەی 1 ملیم و لە دهۆکیش 2 بۆ 3 ملیم باران دەبارێت.