فەهمی بورهان: رێکاری یاسایی لە بەرامبەر ئەو سەربازانە دەگیرێتەبەر كە هێرشیان كردە سەر جووتیاران

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستیانییەکان رایگەیاند، کێشەی جووتیارانی کەرکوک نەتەوەییە و رێکاری یاسایی لە بەرامبەر ئەو سەربازانە دەگیرێتەبەر كە هێرشیان كردە سەر جووتیاران.

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستیانییەکان رایگەیاند، ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیاران و گرتنەبەری رێکاری یاسایی لە دژی تاوانبارانی رووداوەکە.

وتیشی، “کێشەی جوتیارانی سەرگەڕان نەتەوەییە و پێویستە چارەسەربکرێت، چونکە رێگریکردن لە جووتیارانی کورد لەکاتێکدایە کە عەرەبی هاوردە لەو ناوچانەدا نەماون، بەڵام رێگا نادرێت جوتیاران بچنە زەوییەکانییانەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئامادەی گرتنەبەری هەموو رێکارێکی یاسایین لەدژی ئەو سەربازانەی هێرشییان کردە سەر جووتیاران و هەمووان کۆکن لەسەر سزادانی تاوانبارانی رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: دەستپێکردنەوەی هەناردەی بەرهەم بۆ عێراق دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی ئابوریی هەرێم

ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “دەستپێکردنەوەی هەناردەی بەرهەم بۆ عێراق دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی ئابوریی هەرێم”.…
زیاتر ببینە

هەسـ.ـەدە: سەرەڕای ئاگربەست بەڵام چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بەردەوامن لە هێرشکردن

هەسەدە رایدەگەیەنێت، سەرباری ئاگربەست و ئەو بەیاننامانەی لەو بارەیەوە بڵاوکرانەوە، بەڵام چـ.ـەکدارانی دیمەشق بەردەوامن لە هێرش بۆ سەر…
Total
0
Share