دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق: مانگی رابردوو 15 بومەلەرزە لە هەرێم روویانداوە

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا 38 بومەلەرزە لە عێراق روویانداوە، کە 15 یان لە هەرێمی کوردستان بوون.

لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراقدا هاتووە، مانگی تەمموز 38 بومەلەرزە روویانداوە، کە 17 یان لەناوخۆی عێراق بوون و 12 یان لە ئێران و لە نزیک سنوورەکانی لە عێراق بوون و هەشت بومەلەرزەش لە تورکیا و یەک دانەش لە سوریا بوون.

ئاشکراشیکرد، لە کۆی ئەو 17 بومەلەرزەیەی لە عێراق روویانداوە، شەشیان لە سنووری سلێمانی، چواریان لە دهۆک و چواریان لە سنووری پارێزگای هەولێر. بومەلەرزەیەک لە خانەقین روویانداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‘ئیسكۆبار’ كوژرا

“ئیسكۆبارەكەی عێراق” لەكاتی ڕوبەڕوبوونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا كوژرا. وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی دووەم، هێزێكی…
Total
0
Share