ڕوونکردنەوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بوونی لۆدێکی زۆر لە سنووری ڕۆژئاوای سلێمانی، بڵاوکردەوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

وەک بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، بە پێویستمان زانی ڕوونکردنەوەیەک بۆ هاونیشتمانییانی ئازیز بڵاوبکەینەوە سەبارەت بەو قەرەباڵغی و لۆدەی لەئێستادا لە سنووری هاتوچۆی ڕۆژئاوای سلێمانیدا بوونی هەیە، بە دیاریکراوی لە سەرچنار و چوارڕیانی سەرچنار و دادگای نوێ و بەردەم زانکۆی سلێمانی.

وەک بەڕێزتان ئاگادارن، ئەمڕۆ ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانییە و ژمارەیەکی زۆر میوان و خوێندکار بوونیان هەیە لە زانکۆکە و ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامە سەرەکییەکە پارک کراون، کە ئەمە بووەتە هۆکاری دروستبوونی ئەو قەرەباڵغی و لۆدە، هەروەها لە هەمان کاتدا هەبوونی دوو شوێنی کارکردن لە هەریەک لە (پڕۆژەی فراوانکردنی پردی بەردەم هۆتێل ئەبوسەنا و قیرکردنەوەی شەقامی سەرچنار بەرەو شەقامی قولەڕەیسی) هۆکارن بۆ دروستبوونی ئەو لۆدەی لەئێستادا هەیە لەو ناوچانەدا.

وەک هاتوچۆی سلێمانی، مەفرەزەکانمان لەو سنوورانە لە ئەرکدان و لە هەوڵی ڕێکخستن و ئاساییکردنەوەی هاتوچۆدان، هەروەها  داواکارین لە شۆفێرانی بەڕێز، تا دەتوانن ئەو شەقامانە بەکارمەهێنن ئەگەر کاری بەپەلەتان هەبوو، بەڵکو شەقامە جێگرەوەکان بەکاربهێنن تا ئاساییبوونەوەی بارودۆخەکە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share