بارانبارین دەستپێدەكاتەوە بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت

هەڵگورد زرار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، لە ئێستادا لە بەشێكی زۆری ناوچەكان بارانبارین دەستیپێكردووە و پێشبینیدەكرێت ئەمشەو و سبەی سێشەممەش بەردەوامبێت و ڕێژەیەكی باشی باران ببارێت تایبەت ناوچەكانی دهۆك و شاخاوییەكانی هەولێر و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی راپەڕین و لە ناوچەكانی دیكە ئەگەری بارانی مامناوەند هەیە.

دەشڵێت، “كەمترین بڕ بۆ ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان دەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان ئەگەری بەفربارین هەیە”.

وتیشی، “خێرایی با بە رێژەی 45 بۆ 50 كم چالاك دەبێت كاریگەری شەپۆلەكە بە هەوری ناوخۆییەوە تاوەكو ئێوارەی و شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە بەدەوامدەبێت دواتر كۆتایی دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: گواستنەوەی مامۆستایان ڕابگرن و لارینەبوونیش مەدەن بە هیچ دەرچوویەك

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، داوا لە بەڕێوەبەری خوێندنگەكان دەكات گواستنەوە و دانانی كاتیی مامۆستا ڕابگرن و لارینەبوونیش نەدەن…
Total
0
Share