زۆرترین بڕی باران لەکوێ باریوە؟

كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، زۆرترین بڕ لە حاجی ئۆمەران باریوە.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، زۆرترین بڕی بارانبارین لە حاجی ئۆمەران باریوە بە 19 ملیم، لە بەشێکی زۆری ناوچەکانیش، باران نەباریوە.

بڕی باران لە ناوچەكانی دیكە بەمجۆرەیە، (سۆران 6.5 ملیم، چۆمان 8.5 ملیم، خەلیفان 5.7 ملیم، چەمچەماڵ 1.5 ملیم، تەکیە 2.2 ملیم، ئاکرێ 0.4 ملیم، کەرکوک 1.8 ملیم).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی گۆڕانی رێوشوێنەکانی وەرگرتنی ڤیزا روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، “هەواڵی رێوشوێنەکانی وەرگرتنی ڤیزا راست نییە”. وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەندێک دەنگۆ…
Total
0
Share