سروە محەمەد: شەڕ بۆ سێ یەکەمەکان دەکەین و دڵنیایان دەکەین بەجێیان ناهێڵین

سروە محەمەد ئاشکرایدەکات، سێ یەکەمەکان مافی خۆیانە دابمەزرێن و شەڕ بۆ ئەو مافەیان دەکەین.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  ڕایگەیاند، ئێستا یەکێک لەو خاڵانەی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، کەیسی سێ یەکەمەکانی هەرێمی کوردستانە، کەیسەکە پێویستیی بە ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقە تا جێگیربکرێت.

وتیشی، هاوڕێکانیان لە عێراق دامەزراون و ئەوانیش مافی خۆیانە دامەزرێن، دڵنیاشیان دەکەینەوە شەڕیان بۆ دەکەین و بەجێیان ناهێڵین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share