وتەبێژی مانگرتووان: سوپاسی كاسبكارانی سلێمانی دەكەین

وتەبێژی مانگرتووان رایدەگەیەنێت، لە ئێستاوە قۆناغێكی نوێ دەستپێدەكات و سوپاسی كاسبكارانیی سلێمانی دەكەن.

عوسمان گوڵپی وتەبێژی مانگرتووان لە سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، “كاسبكارانی شاری سلێمانی بەدەم بانگەوازەكەمانەوە هاتن و ئەمەش هەنگاوێكی ئەرێنییە بۆ بەدەمهاتنی مانگرتووان و خەباتی مەدەنی”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “سوپاسی تەواوی كاسبكارانی شاری سلێمانی دەكەن كە لەپێناو مانگرتووان و بانگەوازەكەیان دووكانەكانیان بۆماوەیەكی كاتیی داخستووە”.

لەبارەی رەوشی تەندروستی مانگرتووانیشەوە عوسمان گوڵپی ئەوەیخستەڕوو، تیمە پزیشكییەكان ئەوەیان پێڕاگەیاندوون كە لە ئێستادا كاریگەریی مانگرتن لەسەر تەندروستی مانگرتووان زیاتر دەركەوتووە و كاریگەری لەسەر بەشێكی زۆری ئەندامەكانی جەستەیان دروستكردووە.

جەختی لەوەشكردەوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لە شكاندنی مانگرتن دەكەن دوورن لە ڕاستییەوە و ئەو بڕیارە تەنها بۆ خودی مانگرتووان دەگەڕێتەوە و ئەوان رەتیانكردووەتەوە مانگرتن بشكێنن، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەواوی چیین و توێژەكان داوای شكاندنی ئەم مانگرتنە دەكەن؛ بۆیە ئەو دەنگۆیان لەوەوە هاتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share