پڕۆژەی ڕووناکی: قەرزی پێش پڕۆژەی ڕووناکی دەکرێتە قیست

پڕۆژەی ڕووناکی، قیستی مانگانەی پابەندکراو ڕادەگەیەنێت بۆ قەرزی پێش ڕووناکی.

پڕۆژەی ڕووناکی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، قەرزی پێش ڕووناکی دەخرێتە سەر پسوولەی مانگانە کە پابەندییەکی تاوەکو 24 مانگ دەبێت بەبێ هیچ داشکاندنێک؛ یەکەم قیست دەخرێتە سەر پسوولەی خولی مانگی 9 کە چاوەڕوانکراوە لە مانگی 10 دەربچێت.

ڕاشیگەیاند، هەلێک دەدات بۆ هەموو ئەو هاوبەشانەی کە بەشدارییان لەو داشکاندنە نەکردووە کە تاوەکو %50 بوو بۆ ئەوەی قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی لە ماوەیەکی درێژخایەن بەقیست بدەنەوە؛ ئەم قیستانە دەبێت پێکەوە لەگەڵ پسوولەی مانگانەی ڕووناکی لە ماوەی 50 ڕۆژی ماوەی پارەدانی پسوولە بدرێنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم قیستە درێژخایەنانە بەشێوەیەک داڕێژراون، بۆ ئەوەی کارئاسانی بکەن بۆ هەموو ئەو هاوبەشانی قەرزی کۆنی پێش ڕووناکییان لەسەر ماوە، بە دیاریکراوی بۆ هاوبەشانی ماڵان.

ماوەی پلانەکانی قیست بەپێی پۆلی هاوبەش:

پۆلی هاوبەش: ماڵان و کشتوکاڵ

ماوەی بە مانگ: تاوەکو 24 مانگ

کەمترین بڕی قیستی مانگانە بە دینار: 20،000

پۆلی هاوبەش: بازرگانیی بچووک

ماوەی بە مانگ: تاوەکو 12 مانگ

کەمترین بڕی قیستی مانگانە بە دینار: 20،000

پۆلی هاوبەش: بازرگانیی گەورە و پیشەسازیی گەورە

ماوەی بە مانگ: تاوەکو 6 مانگ

کەمترین بڕی قیستی مانگانە بە دینار: 200،000

پڕۆژەی ڕووناکی باس لەوەشدەکات، نزیکەی 800 هەزار هاوبەش قەرزی کۆنی پێش ڕووناکییان لە چوارچێوەی داشکاندنەکە، لە نێوان 3ـی مانگی 8 تاوەکو 10ـی مانگی 9 دایەوە؛ لە ئەنجامدا، زیاتر لە 1.2 ملیۆن لە کۆی دوو ملیۆن هاوبەش لە سەرانسەری کوردستان، ئێستا قەرزی کۆنیان لەسەر نییە؛ زیاتر لە نیوەی ئەو هاوبەشانی کە قەرزی کۆنی پێش ڕووناکییان لەسەر ماوە، بڕی قەرزەکەیان کەمترە لە 300،000 دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share