هەولێر.. گەنجێك بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 11 هەزار دۆلار دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە وەك ئەوەی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردوەتەوە

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، گەنجێكیان دەستگیركردووە كە لەناو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییاندا بڕی 11 هەزار و 500 دۆلاری دزیوە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ شەممە 30ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، نوسینگەی ڕۆژهەڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان بە ناوی (هـ.ح.خ) تەمەن 32 ساڵ دەستگیركرد، كە لە بەردەم هۆتێلێك لە شەقامی 60 مەتری لەناو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیاندا بڕی (11 هەزار و 500 دۆلار)ی دزیبوو.

دەشڵێت، تۆمەتبار دانی نا بە تاوانەكەیدا كە بە جیا پێنج تاوانی دزیكردنی لە هەمان شوێن ئەنجامداوە.

پۆلیسی هەولێر ئاشكراشیكردووە، لەكاتی دەستگیركردنیدا، دەست بەسەر كۆی پارە دزراوەكەدا گیرا و ڕادەستی خاوەنەكانیان دەكرێتەوە.

تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی مادەی (446) لە یاسای سزادان بەندكراوە.

پارە دەستبەسەرداگیراوەكە
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: دوو پێشنیار بۆ دابینکردنی بەنزینی 450 دیناری دەدرێتە بەغداد

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان دوو پێشنیار بۆ دابینکردنی بەنزینی 450 دیناری دەداتە بەغداد. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە…
Total
0
Share