بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی تایبەت بە شۆفێرانی بارهەڵگر بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، پاڵپشت بە بڕیارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد و قه‌ره‌باڵغی و ڕێكخستنی ڕه‌وشی هاتوچۆ لەسەر شەقامەکانی پارێزگای سلێمانی، لە ڕێکەوتی 20ـی 9ـی 2026ـەوه، ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان له كاتژمێر (7)ـی به‌یانی تاوه‌كو كاتژمێر (9)، هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو ڕێگەپێدراو نییە بچنە ناو سەنتەری شار.
ئاماژەی بەوەشدا، وەک جێگرەوەیەک بۆ شۆفێران، ده‌توانن شه‌قامی (100) مه‌تری بۆ هاتوچۆكردن به‌كاربهێنن.