ئەمریکا کارکردن لە کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت

ئیدارەی جۆبایدن، مۆڵەتی کارکردنی کۆمپانیای “دێڵتا کرێسێنت ئینێرجی”ی ئەمریکی بۆ کارکردن لە کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگرتووە و مۆڵەتەکەی نوێ نەکردووەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، بەرپرسێکی ئەمریکی کە، لە نزیکەوە ئاگاداری دەرچوونی بڕیارەکە بووە ڕایگەیاندووە، ” ئیدارەی بایدن بڕیاریداوە مۆڵەتی ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە نوێ نەکاتەوە کە لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا لە کێڵگە نەوتییەکانی باکووری سوریا کاری دەکرد”.

وەک دەردەکەوێت کێشەی نوێنەکردنەوەی مۆڵەتی کۆمپانیاکە لەسەر بەکارهێنانی هێزەکانی ئەمریکا لە پاراستنی بیرە نەوتییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان و ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت ئاماژەی بەوەکردووە سیاسەتی “نەوتەکە بۆ خۆمان هەڵدەگرین” لە سەردەمی ئیدارەی بایدندا چیتر کاری پێناکرێت و بەکار‌هێنانی هێزی سەربازی بۆ پشتیوانیکردنی بەرهەمی نەوتی سوریا ئێستا لەلایەن کاربەدەستانی ئەمریکاوە بە کارێکی ناڕەوا سەیردەکرێت.

بە گوێرەی یاساکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، کۆمپانیا ئەمریکییەکان رێگەیان پێنادرێت لە سوریا کاربکەن، بەڵام ئیدارەی پێشووی ئەمریکا لە مانگی نیسانی 2020 مۆڵەتی تایبەتی بۆ کۆمپانیای (دێڵتا کرێسێنت ئینێرجی) دەرکرد کە لە کێڵگە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان کاربکات بۆ ئەوەی ئەمریکا کۆنتڕۆڵی بەسەر قازانجی نەوتی ئەو ناوچانەدا بمێنێت.

بەشێکی زۆری کێڵگە نەوتییەکانی سوریا دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی، ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەتایبەت حەسەکە و دیرەزور، جگە لەو کۆمپانیا ئەمریکییە ” دێڵتا کرێسێنت ئینێرجی” لە ساڵی 2012 هیچ کۆمپانیایەکی دیکە وەبەرهێنانی لە کێڵگەکاندا نەکردووە.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا جینۆسایدکردنی دانیشتوانی نامیبیای لەلایەن سەربازە ئەڵمانەکانەوە ناساند

بابەتی دواتر

سلێمانی.. کوڕێک باوکە 67 ساڵانەکەی کوشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share