وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، لە ڕۆژی دووشەممەوە، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکرێت و تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە، سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەمان کاتدا، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت، کە لە دوای 1ـی تەمموزی 2024، بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.