لە توێژینەوەیەکدا کە لە ساڵی 1960 لەلایەن زانای فیزیا، هاینز ڤۆن فۆرستر ئەنجامدراوە، ئاماژە بەوەکراوە، ڕۆژی هەینی، 13ـی تشرینی دووەمی ساڵی 2026، جیهان کۆتایی پێدێت.
لە توێژینەوەکەدا، بەپێچەوانەی توێژینەوەکانی دیکە، پێشبینیی ئەوە نەکراوە کە جیهان بەهۆی بەرکەوتنی تەنێکی گەورەی گەردوونیی بە زەوی، یان لەناوچوونی زەوی کۆتایی پێدێت؛ بەڵکو ئاماژە بە گەشەی خێرا و ترسناکی دانیشتووان کراوە، کە ئەوکات پێشبینییان کردووە لە ڕۆژی 13ـی تشرینی دووەمی ساڵی 2026، ئەم گەشەیە دەگاتە خاڵی کۆتایی و داڕمان و چیتر زەوی ناتوانێت بەرگەی ئەو ژمارە زۆرەی دانیشتووان بگرێت.
ئەو زانایە هۆشداریی لەوە داوە، کە گەشەی خێرای ژمارەی دانیشتووان وادەکات زەوی کەمترین سەرچاوەی سەرەتایی ژیانی بەردەست بمێنێت، گرنگترینیان (ئاو و خۆراک).