دوو ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیەندرا

کۆمەڵەی خانەوادەی شـ.ـەهیدانی کۆبانێ دوو ڕۆژ ماتەمینیی بەهۆی ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی گرتووخانەی شارەکە ڕاگەیاند.

کۆمەڵەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شـ.ـەهیدانی گرتووخانەکە بەڕێوەدەچێت و بانگەواز لە هاووڵاتییانی شارەکەش دەکات کە لە مەراسیمەکەدا ئامادەبن.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، دژی شـ.ـەهیدکردنی سیپان حوزنی، ژمارەیەک خۆپیشاندەر کە لەلایەن ئاسایشی سەر بە دیمەشق دەستگیرکرابوون، لەناو گرتووخانەکە گڕیان لە بەتانییەکانی خۆیان بەردا، بەهۆیەوە نۆ کەس گـ.ـیانیان لەدەستدا و 17ـی دیکەش بـ.ـرینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share