بەوێنە.. مەحمود ئەحمەدی نەژاد لەگەڵ كەسایەتییەكی ئیسرائیلی لە ئیمارات كۆبووەتەوە

بەشێك لە چالاكوانان و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەڵێن، “مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆكی پێشووتری ئێران، سەردانی بەشی ئیسرائیلی لە پێشانگەی ئێكسپۆ دوبەی 2020 كردووە”.

بەپێی وتەی ئەوان، مەحمود ئەحمەدی نەژاد كە بە توندڕەوترین سەرۆكی ئێران بەرامبەر بە ئیسرائیل ناوزەدیانكردووە، لەگەڵ وتەبێژی بەشی ئیسرائیل لە پێشانگەكەدا كۆبووەتەوە و وێنەی هەردوو كەسایەتییەكەشیان بڵاوكردووەتەوە.

لەبەرامبەردا لایەنگرانی مەحمود ئەحمەدی نەژاد هەواڵەكە ڕەتدەكەنەوە و باس لەوە دەكەن كە نووسینگەی میدیایی ناوبراو، ڕەتیكردووەتەوە سەرۆكی پێشووتری ئێران سەردانی بەشی ئیسرائیلی لە پێشانگەی ئێكسپۆ دوبەی 2020 كردبێت.

هاوكاتی ئەم هەواڵە، ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویكردەوە، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە مەحمود ئەحمەدی نەژاد ئیمارات-ی بەجێهێشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ تاران، دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئیمارات ڕێنماییانكردووە بەپەلە وڵاتەكەیان بەجێبهێڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە هەماهەنگیی ئێمە بوو

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بە هەماهەنگی لەگەڵ تەلئەبیب بووە.…
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قوبرس: ئەگەری هێرشی درۆنی لەئارادایە و سەردانمان مەکەن

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قوبرس رایدەگەیەنێت، ئەگەری هێرشی درۆنی لەئارادایە و سەردانمان مەکەن. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قوبرس بڵاویکردەوە، ئاگاداری…
زیاتر ببینە

لیرە بەردەوامە لە دابەزین.. سیاسەتی ئابوریی ئەردۆغان و سەربەخۆنەبوونی بانكی ‏ناوەندی هۆكاری سەرەكین

لیرەی تورکی بەردەوامە لە شکستهێنان، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە نزمترین ئاستی ‏تۆمارکرد و لەڕیزی ئەو دراوانەدایە کە خراپترین پێگەیان…
Total
0
Share