هاتوچۆی ڕاپەڕین: لە ڕووداوێکدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە قەڵادزێ، کە وەرگەڕان بووە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.

عەلی عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ڕووداوەکە لە کاتژمێر 8:00ی ئەمشەو لەسەر ڕێگای قەڵادزێ – دارەشمانە ڕوویداوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە”.

بەپێی وتەی وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین دوو کەسی دیکە لەو ڕووداوەدا برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تەرمەکانیش ڕەوانەی پزیشکی داد کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ناوچه‌ كوێستانییه‌كان په‌ڵه‌یداوه‌ و جوتیاران ده‌توانن بنه‌تۆو بچێنن

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى ‏كوردستان په‌ڵه‌یداوه‌ و جوتیاران ده‌توانن بنه‌تۆو بچێنن، به‌ڵام…
Total
0
Share