وەزارەتی خوێندنی باڵا: کۆتایی هەفتەی داهاتوو زانکۆلاین کارا دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت، لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا، زانکۆلاین کارا دەکرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵ 40 هەزار و 716 دەرچووى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەرچوون و ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجامەکانیان لەلایەن وەزارەتی پەروەردە گەیشتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

لەو بارەیەوە، عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتی، دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا زانکۆلاین بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی کارا دەکرێت و لە یەک کاتدا 30 هەزار و 847 دەرچوو لە بەشى زانستى، حەوت هەزار و 923 دەرچوو لە بەشى وێژەیی، هەزار و 240 دەرچووى ئامادەیی پیشەیی، 706 دەرچووى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان، داواکارى بۆ هەرسێ جۆر خوێندنى (زانکۆلاین) و (پارالێل) و (ئێواران) بۆ ساڵى خوێندنى (2026-2027) لە (16) زانکۆى حکومى لە هەرێمى کوردستان پێشکەشدەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share