قسەی تەیف سامی سەبارەت بە مووچەی مانگی یەک

ئەحمەد حاجی رەشید، ئاشکرایدەکات، وردبینیکردنی مووچەی مانگی 1 لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا تەواودەبێت.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، “ئەمڕۆ سەبارەت بە چەند پرسێک سەردانی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقم کرد و پێی راگەیاندم، مووچەی مانگی یەک لە وردبینیدایە و لەم دوو رۆژەدا تەواودەبێت”.

وتیشی، “سەبارەت بە دواکەوتنی مووچە، تەیف سامی ئاماژەی بەوەکردووە، پێش دابەشکردنی مووچە پێویستە سێ شتم بەدەستبگات کە بریتین لە، ژمارەی کۆتایی، داهاتی ناوخۆ و نووسراوی وەزارەتی نەوت سەبارەت بە رادەستکردنی نەوت، بۆیە لە ئەگەری دواکەوتنی ئەو سێ بابەتە، مووچە دوادەخرێت”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی نەبوونی یاسای بودجەوە، پلەبەرزکردنەوە وەستاوە، هەروەها تاوەکو هەرێمی کوردستان پابەندییەکان جێبەجێبکات، دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share