شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتوودا باران دەبارێت و هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، کاریگەریی ئەو ‘با’یە چالاکەی هەیە لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین، سبەی هەینی لە کاتەکانی نیوەڕۆ لاواز دەبێت و کۆتایی پێدێت، پلەی گەرماش لە ڕۆژانی داهاتوو بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە.
ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ئایندەش 6ـی 9ـی 2026، ئەگەری هاتنی حاڵەتێکی ناجێگیری کەشوهەوا هەیە لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ناوچەکانمان و ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و ئەگەری بارانبارینێکی کەم و کورتخایان دەبێت لە هەندێک شوێندا، لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی هەورەبروسکە.
ئەو کەشناسە ئاشکراشیکرد، کاریگەرییەکانی ئەم حاڵەتە لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 7ـی 9ـی 2026 کۆتایی پێدێت، هەروەها لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەی گەرما گۆڕانکاریی بەسەردا دێتەوە و کەمێک بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک کەمێک دادەبەزێت.