دۆناڵد ترەمپ: لە ڤێنزوێلا سەرکەوتین و لە ئێرانیش سەردەکەوین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، سوپای ئەمریکا بەرامبەر ڤێنزوێلا سەرکەوت، بەرامبەر ئێرانیش هەر سەردەکەون.

دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، باوەڕناکەم موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران مردبێت و پێموایە هێشتا لە ژیاندایە.

وتیشی، هێزی دەریایی ئێرانمان لەناوبردووە، شەوی ڕابردووش 20 بەلەمیانمان لە گەرووی هورمز تێکشکاند.

جەختیشیکردەوە، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا لەگەڵ ئێران هیچ خشتەیەکی کاتیی نییە و تا ئەو کاتەی کە پێویست بێت، بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share