لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەیەنێت، بەشێک لە میدیا کوردییەکان ڕۆڵێکی نەرێنی دەبینن لە دۆخەکاندا و تەنیا ئامانجیان بریتییە لە دروستکردنی ڕق.
لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، بەداخەوە، بەشێک لە میدیا کوردییەکان ڕۆڵێکی نەرێنی دەبینن، پەیامەکانیان بۆ دروستکردنی دووبەرەکی و بڵاوکردنەوەی ڕقە.
باسی لەوەشکرد، ئەو میدیایانە تەنیا لە بەرژەوەندیی حزبەکانیان کاردەکەن، ئەمەش بۆ ئێستا و داهاتووی هەرێمی کوردستان باش نییە.