بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سۆران: هەندێک کەس بۆ چوار لیتر بەنزین نۆرە دەگرن

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سۆران ئاشکرایدەکات، هەندێک کەس بۆ چوار لیتر بەنزین نۆرە دەگرن و قەرەباڵەغی دروستدەکەن.

ئەمیر شانەدەری، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سۆران: هەر ئۆتۆمبێلێک 48 کاتژمێر جارێک دەتوانێت بەنزین وەربگرێت، لە هەمان کاتدا شۆفێران فێری خووێکی خراپ بوون، دێن داوای چوار یان پێنج لیتر بەنزین دەکەن، ئەمەش قەرەباڵەغی دروستدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو شۆفێرانە دەکەین و ڕێگە بەم دیاردەیە نادەین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share