کەی پارەی مووچە خەرجدەکرێت؟

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی خەرجکردنی پارەی مووچە ئاشکرادەکات.

ئەو سەرچاوەیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، چاوەڕێین سەرەتای هەفتەی داهاتوو حکومەتی عێراق پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

وتیشی، ئەم مانگەش بەغداد 120 ملیار دینار لە پارەی مووچە دەبڕێت و جارێکی دیکە کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستدەبێت، بەجۆرێک، فەرمانبەرانی گرێبەست لەگەڵ فەرمانبەرانی هەمیشەیی مووچە وەرناگرن و چەند ڕۆژێک دوادەکەوێت، تا ئەو کاتەی داهاتی ناوخۆ کۆدەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share