بەهای زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی حەوت هەفتەی ڕابردوو

بەهای زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا گەیشتووەتە لوتکەی حەوت هەفتەی ڕابردوو.

پاش دەرکەوتنی ئاماژەکان بۆ ڕێککەوتنی ئێـ.ـران و عومان سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورمز، بەهای زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست لە حەوت هەفتەی ڕابردوو، لە ئێستادا یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکان بە چوار هەزار و 265 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ، دەگەڕێتەوە بۆ پێشبینییەکان سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکیی لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە، کەمبوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share