لەبارەی ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ ئێران؛ ترەمپ زانیاریی نوێ ئاشكرا دەكات

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، گفتوگۆكانی نێوان وڵاتەكەی و ئێران باش بەڕێوەدەچن و دەشڵێت، “پێدەچێت ڕێككەوتن بكرێت”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، ئێران لە ئێستادا بەباشی لە پرسی لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنێكی كاریگەر هاتووەتە پێشەوە.

وتیشی، “گفتوگۆكانی نێوانمان بەباشی بەڕێوەدەچن و لەو باوەڕەدام ڕێككەوتن لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەنجامبدرێت”.

پێشتریش ترەمپ ڕایگەیاندبوو، ئەگەر بێت و ڕێككەوتن بكرێت ئەوا نرخی نەوت و بەنزین دادەبەزێت و كرانەوەی گەرووی هورمزیش دەبێتە هاوكارێكی كاریگەر.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share