بەڕێوەبەری ڕێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی: ڕێگەکانی دەرەوەی شار دەکرێن بە دووساید

محەمەد جەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی، ڕایگەیاند، سەرجەم ڕێگەکانی دەرەوەی شاری سلێمانی دەکرێن بە دووساید.

وتیشی، ئێستا دوو پڕۆژەی بە دووسایدکرنی ڕێگەکانی دەرەوەی شاری سلێمانی لە جێبەجێکردندان کە ئەوانیش ڕێگەی دووکان-چوارقوڕنەیە لەگەڵ ڕێگەی دەربەندیخان-وارماوا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دیزاین و دەرخستەی دووسایدکرنی ڕێگەی کەوڵۆس-پێنجوێنمان ناردووە بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەرداوە و هەروەها چەند ڕێگەیەکی دیکەش دەکرێن بە دووساید.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share