وەزیری پەروەردەی هەرێم دڵنیایی بە مامۆستایانی وانەبێژ دەدات

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیستی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ بە گرێبەستكردنیان رەوانەی بەغداد كراوە و چاوەڕوانین وەڵامەكەی بگەڕێتەوە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، ئەو ساڵنامەیەی خوێندن بۆ سنووری پەروەردەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین دانراوە درێژناكرێتەوە و وەك خۆی كاری لەسەردەكرێت، بەڵام بەرنامەیەك گەڵاڵەكراوە چەند خوێندنگەیەك لە هاویندا بۆ پاڵپشتیكردنی خوێندكاران كە پڕۆگرامیان لە دەستچووە قەرەبووبكرێنەوە بۆ مامۆستایان پابەندی نییە و لە سنووری هەر پەروەردەیەك چەند خوێندنگەیەك بكرێتەوە و ئەوەش پێویستی بە تەرخانكردنی دارایی هەیە هەر كات پڕۆژەكە تەواوكرا دەخرێتە بەردەمی حكومەت بۆ رەزامەندی دەربڕین.

وەزیری پەروەردەی هەرێم جەختیكردەوە و وتیشی، “لیستی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ بە گرێبەستكردنیان رەوانەی بەغداد كراوە و ئێمە چاوەڕوانی وەڵامەكەی دەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە…
Total
0
Share