قائیمقامیەتی ڕانیە: لەمەودوا بەنزین بە سیستمی تاک و جووت دابەشدەکرێت

قائیمقامیەتی ڕانیە بڵاویکردەوە، لەمەودوا بەنزین بە سیستمی تاک و جووت دابەشدەکرێت و هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتر بەنزینی پێدەدرێت.

قائیمقامیەتی ڕانیە بڵاویکردەوە، لەمەودوا دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بە پسوڵە دەبێت و بەگوێرەی سیستمی تاک و جووت دابەشدەکرێت، هەر ئۆتۆمبێلێکیش 40 لیتر بەنزینی پێدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ ئۆتۆمبێلێک دوو پسوڵەی لێ وەرناگیرێت، هەروەها ڕۆژانی هەینی بەنزین دابەشناکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share