ئاسایشی سلێمانی سكاڵا لەسەر پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ تۆماردەكات

ئاسایشی سلێمانی سكاڵا لەسەر پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ و پەیامنێرێكی NRT تۆماردەكات، بە تۆمەتی “ناڕەوا هەوڵی لەکەدارکردنی هێزەکانمان دەدەن و بوختان و ھەواڵی ناڕاست دادەتاشن” .

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی، “ئاسایشی سلێمانی وەک دەزگایەکی نیشتیمانیی بەرپرسیار پابەند بەیاسا بەرکارەکانی ھەرێم و پرنسیپه‌كانی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ، کەرەکانی دەکات، بەڵام ئەوەی جێی داخە کەسانێک لەژێر چەتری هەندێک کۆمپانیاو لایەنی سیاسی یان پیشەی پیرۆزی ڕاگەیاندنکاریدا لێرەو لەوێ پشتیوانی تیرۆریستان و دوژمنانی ئەم گەلە دەکەن، بە تۆمەتی ناڕەوا هەوڵی لەکەدارکردنی هێزەکانمان دەدەن و بوختان و ھەواڵی ناڕاست دادەتاشن .”

باسی لەوەش كردووە، ھێزەکانیان ھەردەم ماندوونەناسانە لەهەوڵ و هیمەتی بەردەوامدان لەپێناو پارێزگاری لە سەروماڵی هاوڵاتییان، لەو پێناوەشدا درێغییان نەکردووە و نایکەین لە ڕووبەڕووبوونەوەی “دوژمنانی ئەم گەلە لە تیرۆریستان و یاسا شکێنان و ھەڵاتووان لە دادگا، کە ئەمە ئەرکی ئێمەیە و دڵسۆزانە ڕایدەپەڕێنین” .

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بۆکۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ڕووندەکەینەوە بەھای هێزەکانی ئاسایش بەو جۆرە کەسە ئاست نزمانە لەکەدار نابێت کە بەبێ بەڵگە و زانیاریی دروست ژەھری پڕوپاگەندە بڵاودەکەنەوە کە بەمەرامەکانشیان ڕووی ناشرینی تیرۆریستان بە قسە و پشتیوانی ئەو جۆرە کەسانە ئارایشت نابێت “.

جەختیشی كردووەتەوە، “بۆھەموولایەکی ڕووندەکەینەوە لەبەرامبەر چەندینجار دووبارەبوونەوەی ئەم تۆمەت بەخشینەوانە و دانانی سنوورێک بۆ ئەو جۆرە کەسانە، وەک بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕێکار و سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین دژ بە هەریەک لە :

(محەمەد ئیسماعیل عومەر) کە لەژێرناوی کاری پەرلەمانیدا هەستاوە بە بەخشینەوەی تۆمەتی ناڕەوا بۆ هێزەکانی ئاسایش .

-کاروان محەمەد پەیامنێری کەناڵی NRT کە لە سۆشیال میدیادا بە ئاشکرا پشتیوانی خۆی بۆ تیرۆریستان راگەیاندووە !

ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت، “لێرەوە دووپاتیدەکەینەوە ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی سەرەڕای بانگەشەی لە یاسا دەرچووان و هەوڵی نەزۆکی تیرۆریستان بەردەوام بەپاڵپشتی یاسا و دەسەڵاتی دادوەری بە پشیوانی خوا و خەڵکی کوردستان لە خەمی پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتییاندا دەبین و لە پێناو سەقامگیری و ئارامی ھەرێم شەونخونی دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی شەقامە خێراکانەوە شۆفێرا ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە لەبارەی بەکارهێنانی رێگا خێراکانەوە و ژمارەیەک رێنمایی لەوبارەیەوە بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیمان پێنەگەیشتووە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیمان پێنەگەیشتووە. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا…
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: خوێندنگەمان لە دەرەوەی شار هەیە بەڕێوەبەر و سەرجەم مامۆستاكانی وانەبێژن

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی دانانی پشووی رۆژانی شەممەوە بەشێكی زۆری مامۆستایانی وانەبێژ مەترسی ئەوەیان…
Total
0
Share