كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج راگەیەندرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، دەستكراوە بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج و لە گەنجینەكان پەسەنددەكرێن و چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو لیستەكە بۆ بەغداد بنێردرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، لیستەكە لە هەفتەی داهاتوو بۆ بەغداد دەنێرێت و تەموویلی مووچە دەكرێت كە بەر لە جەژن مووچەی مانگی پێنج رەوانەبكرێت و دەتوانرێت بە سێ رۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بەر لە جەژن دابەشبكرێت.

هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە بڵاوكراوەیەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ 22ی ئایار بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی (2025) كە بڕەكەی 50 ملیار و 522 ملیۆن و 750 هەزار دینارە، بەشێوەی كاش خرایە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە بارەی كۆبوونەوەكەی هەولێر هاتەدەنگ

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی كۆبوونەوەكەی هەولێر بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و وڵاتەكەی هاتەدەنگ و دەڵێت، “ئیسرائیل دەستی…
Total
0
Share