رووداوێكی هاتوچۆ.. مانگایەك 3 كەسی برینداركرد

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای قەزای بەردەڕەش- ناحیەی رۆڤیا ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاكسی خۆی بە مانگایەكدا كێشا و دواتریش مانگاكە خۆی بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵدا كێشاوە و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون.

ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاند، ئەمشەو لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای قەزای بەردەڕەش- ناحیەی رۆڤیا ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كرۆلا( تاكسی) خۆی بە مانگایەكدا كێشا و دواتریش مانگاكە خۆی بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵدا كێشاوە.

راشیگەیاند، “لە رووداوەكە سێ كەس برینداربوون و مانگاكەش مرداربووەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 دانیشتووانی گوندێکی سنووری ماوەت بەهۆی بەفری زۆرەوە داوای هاوکاریی بەپەلە دەکەن

لە داواکارییەکدا دانیشتووانی گوندی شەشۆی سنووری پارێزگای سلێمانی داوادەکەن قائیمقامییەتی قەزای ماوەت و پارێزگای سلێمانی بەهانای دانیشتووانی گوندەکەوە…
Total
0
Share