نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ڕێگە سەرەكییەكانی دەرەوەی سلێمانی دەكرێنە دووساید.
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تەواوی ڕێگە سەرەكییەكانی دەرەوەی شاری سلێمانی دەكرێنە دووساید، بۆ ئەو مەبەستەش كار لەسەر چەندین پڕۆژەی جیاواز دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا بەشێک لە ڕێگەكان تەواوكراون و هەندێكی دیکەیان لە قۆناغی جێبەجێكردندان، بڕیاریشە تاوەکو كۆتایی ئەمساڵ، چەند پڕۆژەیەكی نوێی دیكەی ڕێگەوبان لە سنوورەكە دەستپێبكەن.