باخچەی ئاژەڵانی هەولێر: ئازاردەرانی ئاژەڵان ڕووبەڕووی دادگا دەکەینەوە

ئازاردانی ئاژەڵێك لەلایەن گەنجێكەوە

دوای بڵاوكردنەوەی چەند دیمەنێكی ئازاردانی ئاژەڵان لەلایەن ژمارەیەك گەنجەوە لە هەولێر، باخچەی ئاژەڵان دەڵێت، سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو كەسانە تۆماردەكەن.

ئەمڕۆ تۆڕی میدیایی ئێستا چەند دیمەنێكی ئازاردانی ژمارەیەك ئاژەڵی لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر بڵاوكردەوە، دوابەدوای بڵاوكردنەوەی، باخچەی ئاژەڵانی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، بەداخەوە ژمارەیەک گەنج لەکاتی سەردانی باخچەکەیاندا ئازاری ئاژەڵەکانیان دەدەن و سوکایەتییان پێدەکەن.

ڕوونیشیدەكاتەوە، “سەبارەت بەو دیمەنە ناشارستانی و نامرۆڤانەیە ئێمە دڵنیایی دەدەینە سەرجەم لایەنە پەیوەندارەکان کە لەمڕۆوەوە تیمی پارێزەرەکانمان سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆماردەکەن و ڕووبەڕووی دادگایان دەکەینەوە”.

باخچەی ئاژەڵان ئاماژە بەوەشدەكات كە “ئامانجی سەرەکی” لە کردنەوەی باخچەکەیان پارێزگاری و ڕێزگرتن و خۆشویستنی ئاژەڵە.

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندانێكی ژنان بۆ ئازادی لەلایەن تاڵیبانەوە بە هێز وەڵامدرایەوە

بابەتی دواتر

بۆ وەبەرهێنان لە وزەی خۆردا عێراق گرێبەست لەگەڵ دوو وڵاتدا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share