لە بەغداوە بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی مووچە دەدرێت

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان دەرئەنجامی سەردانی دوو رۆژی رابردوویان بۆ بەغداد ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “لە كۆبوونەوەمان لە بەغداد بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی مووچە و دەستپێكردنی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دراوە”.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەكو رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان سەردانی بەغدامان كرد و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی داد و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی عێراقدا كۆبووینەوە و بەڵێنیاندا كە هاوكارمان بن بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و هەوڵی جددی بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مووچەخۆران بدرێت كە مافێكی یاسایی مووچەخۆرانە.

وتیشی، ” دواتر لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووینەوە و جەختی لە چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كردەوە و بەڵێنیدا بەهەموو شێوەیەك هاوكاربێت لە چارەسەركردنی كێشەی مووچە و جگەلەوەش سەرجەم ئەو لایەنانەی كە كۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەنجامدان بەڵێنیان پێداین هاوكاربن لە چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی وەک هێزێکی بەرپرسیار بەردەوامە لە پاراستنی کورد و هەرێمی کوردستان

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بیستەمین ساڵیادی کارەساتی خێڵی حەمەدا ڕایگەیاند، هێشتا مەترسییەکانی تیرۆر کۆتاییان نەهاتووە،…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک بۆ دانیشتووانی ئەو گوندانەی بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە

شارەوانیی سلێمانی دانیشتوانی ئەو گوندانە ئاگاداردەکاتەوە کە بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە کە بەبێ رێگەپێدانی شارەوانی خانوو دروستنەکەن…
Total
0
Share