بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی سەردانی کەنیسەی ماریوسفی کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی کەنیسەی ماریوسفی کرد لە سلێمانی و لەلایەن پاتریارک مارپۆڵسی سێیەم نۆنا، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان و مەتران دکتۆر یوسف تۆما، مەترانی ئەساقیفەی کەرکوک و سلێمانی بۆ کڵێسای کلدان پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکدا هەڤاڵان مەحمود سەنگاوی، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، جەزا سەید مەجید لێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتی و پۆڵا شەهید سیروان، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون، سەرۆک بافڵ پیرۆزبایی گەرمی لە پاتریارک مارپۆڵسی سێیەم نۆنا کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان و بەخێرهاتنی کرد بۆ سلێمانی و وتی، هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشێکە لە لانکەی پێکەوەژیان و جەخت لە قووڵکردنەوەی گیانی برایەتی نێوان هەموو ئایین و نەتەوە جیاوازەکان دەکەینەوە.

هەر لە دیدارەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەیی تەواوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دەربڕی بۆ پشتیوانیکردن و سەرخستنی ئەرکەکانی پاتریارک مارپۆڵسی سێیەم نۆنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌قبووه‌ته‌وه‌.. له‌ سلێمانى ته‌رمى پیاوێكى بەته‌مه‌ن دۆزرایه‌وه‌‏

ته‌رمى پیاوێكى 65 ساڵ له‌ شه‌قامى مه‌وله‌وى دۆزرایه‌وه‌، به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ‏فریاكه‌وتنى خێرای سلێمانی، “به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌قبووه‌ته‌وه”‌.‏ سامان…
Total
0
Share