سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: ئەو  پارەیەی بۆ کارەبای مۆلیدە لە هاوڵاتییان وەرگیرابوو وەک باڵانسی مۆبایل دەمێنێتەوە

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئەو  پارەیەی بۆ کارەبای مۆلیدە لە هاوڵاتییان وەرگیرابوو وەک باڵانسی مۆبایل دەمێنێتەوە.

عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا مۆلیدە ئەهلییەکان لەکاردان و هەرکاتێک کارەبای نیشتمانی ببڕێت ئەوان کارەبا بە هاوڵاتییان دەدەن.

وتیشی، ئەگەر کارەبای 24 کاتژمێری تاوەکو 1ی ئەیلول بە تەواوی ئاسایی بووەوە ئەو پارەیەی لە هاوڵاتییان وەرگیرابوو وەک باڵانسی مۆبایل دەمێنێتەوە، بەڵام دوای ئەو کاتە پارەکە تەواودەبێت، هەرچەندە ئەوە تەنیا بە زارەکی وتراوە و تاوەکو ئێستا بە نووسراوی ڕەسمی بڕیار لەو بابەتە نەدراوە.

لەبارەی ئەو شوێنانەی مۆلیدەکانیان لابراون، عوسمان محەمەد وتی، ئێستا تەنیا چوار شوێن ماون کە مۆلیدەیان نییە و سەرجەم شوێنەکانی دیکە بۆیان دانراوەتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی: دابەشکردنی پاداشتی شەش مانگی خانەنشینان دەستیپێکردووە

بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی رایگەیاند، “دابەشکردنی پاداشتی مۆڵەتی کۆکراوەی شەش مانگی خانەنشینان دەستیپێکردووە”. ئەشرەف فازڵ، بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی…
Total
0
Share