بە ڤیدیۆ.. ساتی سووتانی ئەو ژنەی دەوترێت “لە لایەن خەسوویەوە سووتێندراوە”

ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەبینرێت، دیمەنی ساتی سووتانی ئەو ژنەی كەركوكە كە دەوترێت لە لایەن خەسوویەوە سووتێندراوە و لێكدانەوە و كاردانەوەی فراوانی بە دوای خۆیدا هێناوە.

ڤیدیۆكە لە كامێرای چاودێرییەوە وەرگیراوە و تیایدا ساتی گڕكرتنی ژنەكە دەبینرێت و لەگەڵ سووتانیدا بەرەو حەوشەی ئەو ماڵەی تیایدا دەژی هەڵدێت و بە دوایدا دوو كەس دەڕۆن و دەیكوژێننەوە.

لەبارەی رووداوەكەوە، عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو دۆسیەیەی دەوترێت بووکێک لە لایەن خەسوویەوە سوتێندراوە هاتووەتە لای ئێمە، کچەکە کوردە و خەڵکی شاری کەرکوکن، ماوەی نزیکەی ساڵێک دەبێت هاوسەرگیریی کردووە و دووگیان بووە، دیارە کاتی رووداوەکە کێشەیان هەبووە، لەگەڵ ماڵی خەسوویدا لە یەک خانوودا ژیاون، بووکەکە لە نهۆمی سەرەوە بووە ماڵی خەسووی لە نهۆمی خوارەوە”.

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك دەڵێت، “بووکەکە لە ئیفادەی یەکەمیدا بە ئێمەی وت، کاتێک کێشەکەیان دروستبووە بە تووڕەییەوە چووەتە سەرەوە و نەوتی کردووە بە خۆیدا، بەڵام بۆ ئێمە ئەم قسەیە جێی باوەڕ نەبوو، بۆیە رێکخراوی ئەمەلی عێراقیمان ئاگادارکردەوە، لەگەڵ ئەواندا دیسان وتەمان لە کچەکە وەرگرتەوە ئەم جارەیان وتی، “من تەنها نەوتەکەم کرد بە خۆمدا وەک کاردانەوەیەک، بەڵام نەمویست خۆم بسووتێنم نە چەرخم لێوە نزیک بوو نە هیچ ئاگرێک، خۆم خۆم نەسووتاند، بەڵام دڵنیا نیم کە مێردەکەم ئاگری پێوەنام یان خەسووم”.

عامر نوری وتیشی، “دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ هاوسەری کچەکە و خەسووی دەرکردووە، هاوسەرەکەی خۆی رادەست کردووە، بەڵام خەسووی هەڵاتووە و تا ئێستا نەمانتوانیوە دەستگیری بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد كۆبووەوە

بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و تیایدا گفتوگۆكرا لەبارەی ئەو یاسایانەی بڕیارە…
زیاتر ببینە

باخچەلی: پێویستە ئـ.ـۆجـ.ـەلان و دەمیرتاش ئازادبکرێن

سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌ ڕایدەگەیەنێت، پێویستە عـ.ـه‌بدوڵا ئـ.ـۆجه‌لان و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازادبكرێن. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، دەوڵەت باخچەلی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌ ڕایگەیاند، “ده‌بێت…
Total
0
Share