جەمال کۆچەر: هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچە دەنێرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، سێشەممەی داهاتوو لە عێراق بەهۆی ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێنەوە دەوام نییە.

وتیشی، “ڕەنگە دوای تەواوبوونی پڕۆسەکە و لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات.”

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا بۆ ماوەی ڕۆژێک بەشێک لە سلێمانی و دەوروبەری بێئاو دەبن

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانییەوە، بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری…
Total
0
Share