لەکاتی راوەماسیدا شەش کەس برینداربوون

لە گوندێکی سووری هەڵەبجە لەکاتی راوەماسیدا تەقینەوە روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەڵەبجە پێیڕاگەیاندین، ئەمڕۆ لەکاتی راوەماسیدا لە گوندێکی سنووری هەڵەبجە تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.
وتیشی، “لەو شوێنەی ئەو هاوڵاتییانە راوەماسییەکەیان کردووە ئاستی ئاوەکە زۆر دابەزیوە و، مینێکی چێندراو تەقیوەتەوە”.
باسی لەوەشکرد، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەر وەردەگرن کە برینی هەندێکیان سەختە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی کوردستان لە هەموو وێستگەکانی کورددا پێشەنگ بوون

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە ئاراستەی یەکێتییەکە کردووە،…
زیاتر ببینە

گۆڕانی گردی زەرگەتە: پێشتر کۆنفرانسمان ئەنجامداوە و کۆنفرانسی سبەینێ خەوشی یاسایی لەسەرە

باڵی گردی زەرگەتەی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، “پێشتر کۆنفرانسمان ئەنجامداوە و داوای پەسەندکردنیمان کردووە، کۆنفرانسەکەی سبەینێش خەوشی یاسایی لەسەرە”.…
Total
0
Share