بانكێك قەرز بە هاوڵاتییان دەدات

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بانكێك قەرزێكی 15تا 100 ملیۆن دیناری بەبێ سوود دەداتە جوتیاران و ئەو كەسانەی بیرۆكەی دروستكردنی پڕۆژەی كشتوكاڵی و ئاودێرییان هەیە و دەشڵێت، “نووسراومان بۆ ژمارەیەك هاوڵاتی كردووە كە رێكارەكانی وەرگرتنی قەرزەكە جێبەجێبكەن”.

شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بانكێك لە رێگای وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمەوە قەرز بە جوتیاران و ئەو كەسانە دەدات كە بیرۆكەی دروستكردنی پڕۆژەی كشتوكاڵی، خانووی پلاستیكی و كێڵگەی پەلەوەرییان لە هەرێمی كوردستان هەیە كە هاوڵاتییان سەردانمان دەكەن و بیرۆكەی پڕۆژەكە ڕووندەكەنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “نووسراویان بۆ دەكەین و بەرزدەكرێتەوە بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ و لەو رێگایەوە پشتیوانی دەكرێن كە بانكەكە پێی پێویستیی پڕۆژەكەیان لە 15 ملیۆن تا 100 ملیۆن دیناریان بۆ خەرجدەكات و دواتر بە بێ سوود قەرزەكە وەردەگیرێتەوە”.

ئاشكراشیكرد، ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان سەردانیان كردووین و نووسراومان بۆ كردوون، جگەلەوەش لە پارێزگاكانی دیكە داواكاریی بۆ وەرگرتنی قەرزەكە و سوودمەندبوونیان زیاتربووە.

بابەتی پێشتر

تۆتنهام 1-0 پۆرتسماوس

بابەتی دواتر

روونكردنەوەیەك لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی ئەگەری بارانبارین ھەیە

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی ھەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەم پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتوو ڕاگەیاند، پێشبینی ئەوە دەکات…
Total
0
Share