پەیامنێرمان لە کەرکوک: بارهەڵگرێک بە خێراییەکی زۆرەوە خۆی بە بازگەی چیمەندا کێشا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بارهەڵگرێک بە خێراییەکی زۆرەوە خۆی بە بازگەی چیمەندا کێشاوە.

وتیشی، بارهەڵگرەکە بەهۆی خێراییەکەیەوە خۆی بە پێنج ئۆتۆمبێل و شوێنی مانەوەی پۆلیسی نەوتی بازگەکە کێشاوە و زیانی ماددی پێگەیاندوون.

بەگوێرەی پەیامنێرمان لە کەرکوک، ڕووداوەکە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە، تەنیا شۆفێری بارهەڵگرەکە بـ.ـرینداربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆرانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك هاوڵاتییانی هەڵدەخەڵەتاند بەناوی دۆلاری لیبیەوە، لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركرا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران…
Total
0
Share