ئەو پۆلیسەی کە چەند ڕۆژێکە بێسەروشوێن بوو، لە دۆڵێکی سنووری ناحیەی جەبارە تـ.ـەرمەکەی دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، زێدان محەمەد، ئەو پۆلیسەی نەوت و غاز کە چەند ڕۆژێکە بێسەروشوێن بوو، کەمێک پێش ئێستا لە سنووری ناحیەی جەبارە لە دۆڵێکدا تـ.ـەرمەکەی دۆزرایەوە.
وتیشی، هەر لە نزیک شوێنی دۆزینەوەی تەرمـ.ـەکەی، ئۆتۆمبێلەکەشی دۆزراوەتەوە.